پێگەی (رأي اليوم)ی عەرەبی، لە چەند سەرچاوەیەکی سووریاوە بڵاوی كردووەتەوە، دکتۆر حەمدی ئیسماعیل نەدا، زانای بەناوبانگی بواری کیمیا لە سووریا، لە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
هاوكات باس لەوە كراوە، ئەو تاوانەی بەرانبەر ئەو زانایە كراوە، لە بارودۆخێكی ناڕوون و نهێنیدا بووە و تاكوو ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارەتیی كوشتنەكەی ڕانەگەیاندووە.
حەمدی ئیسماعیل نەدا، یەكێك لە زانا دیارەكانە لە زانستی كیمیادا، توێژینەوە و هەوڵەكانی لەو بوارەدا، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كاریگەریی باشیان هەبووە.
وەڵام بدەوه