دوای رووخانی رژێمەكەی ئەسەد، وێنەیەك لە سۆشیال میدیا بڵاو كراوەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت كەسێك زۆر بەبێ زەییانە لە گرتووخانە ئەشكەنجە دراوە، ئەو وێنەیەش بوو بە یەكێك لە بابەتەكانی سۆشیال میدیای عەرەبی، بەڵام دوای بەدواداچوون دەركەوت وێنەكە ڤێتنامە نەك سووریا.
لە بەدواداچوونە میدیاییەكان دەركەووو ئەو وێنەیە پەیكەرێكە لە مۆزەخانەی پاشماوەی جەنگی لە شاری هۆشی مینی ڤێتنام، نەك لە سووریا.
لە 15ی ئاداری 2017، كەناڵی فۆرد فالكۆن 87 لە یوتیوب كلیپێكی ڤیدیۆیی مۆزەخانەی پاشماوەی جەنگی لە ڤێتنام بڵاو كردەوە، وێنەی ئەو پەیكەرە دەردەكەوێت.
لە هەشتی كانوونی دووەم ماڵپەڕی alamy وێنەیەكی ئەو كەسایەتییە پەیكەرییەی بڵاو كردەوە، لەگەڵ دەقێكدا نووسیویەتی، "دیلێك لە مۆزەخانەی پاشماوەی جەنگ"، لە شاری هۆشی مینی ڤێتنام".
جێگەی سەرنجە كە مۆزەخانەی پاشماوەی جەنگ لە چواری ئەیلوولی 1975 لە ڤێتنام دامەزراوە، ئەندامی سیستمی مۆزەخانەی ڤێتنام و مۆزەخانەكانی ئاشتی جیهانییە. ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی مۆزەخانەكان بەڕێوە دەبەن.
دوای ئەوەی بەرەی تەحریر شام لە 27ـی تشرینی دووەم هێرشی بۆ سەر شارە سوورییەكان دەست پێ كرد، لە ڕۆژی یەكشەم هەشتی كانوونی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا كە لە تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی پەخش كرا، ڕزگاركردنی دیمەشق و ڕووخاندنی دەسەڵاتی 24 ساڵەی بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند و ئۆپۆزسیۆن بڵاوی كردەوە كە سەرجەم گیراوەكان ئازاد كراون.
بەشێكی زۆری كەناڵەكان كەوتنە هەڵە و ئەوەیان بڵاو كردەوە، ئەو گرتووخانەیە لە نهۆمی سێیەمی ژێر زەوی وێنەی گیراوە، هەرچەندە رژێمەكەی ئەسەد تاوانی زۆر لەوە زیاتر ئەنجام داوە بە تایبەت دژی كورد.
وەڵام بدەوه