Kurdistan Press - ئیسرائیل دیمەشق داگیردەکات؟ ئیسرائیل دیمەشق داگیردەکات؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل دیمەشق داگیردەکات؟

لەگەڵ هەواڵی كۆنترۆڵكردنی ناوچەی جیاكەرەوەی سنووری سووریا و ئیسرائیل لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە كە پێشڕەوییەكانی سوپای ئیسرائیل بەردەوامە و لە شاری دیمەشق نزیك بوونەتەوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیەڵ هەگاری، بۆ (سكاینیوز)ی عەرەبی ئاشكرای كردووە، هەواڵی نزیكبوونەوەی سوپای ئیسرائیل لە دیمەشق ناڕاستە و كۆنترۆڵكردنی ناوچەی جیاكەرەوەش لە سنووری سووریا و ئیسرائیل، بۆ دەستەبەری ئاسایشی ئەو ناوچەیەیە دوور لە گرووپە چەكدار و تیرۆریستییەكان."

لەبارەی مانەوەی هێزەكانی ئیسرائیل لەو ناوچە سنوورییانە، ناوبراو دەڵێت: "كشانەوەی هێزەكانمان پەیوەستە بە بڕیاری سیاسییەوە، ئەوەشیان دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی تا چەند ئەو ناوچە سنوورییانە ئاسایشمەند و پارێزراو دەبن و نابنە پەناگەی هەڕەشەكان بۆ سەر ئیسرائیل."

ڕۆژی یەكشەممە، سوپای ئیسرائیل، دوای كۆنترۆڵكردنی دیمەشق، پێشڕەویی لە بەرزاییەكانی جۆلانی سنووری ئیسرائیل و سووریادا كرد، هاوكات دەیان هێرشی ئاسمانیی كردە سەر جبەخانە و كۆگەكانی چەكی ڕژێمی پێشووی سووریا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه