Kurdistan Press - فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریر شام بەڵێنێک دەدات فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریر شام بەڵێنێک دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریر شام بەڵێنێک دەدات

فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریر شام، ئەحمەد شەرع، كە بە محەمەد جۆلانی ناسراوە، بۆ ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە: هێزە ئەمنییەكانی سەر بە ڕژێمی پێشوو (ئەسەد) هەڵدەوەشێنێتەوە.

دەشڵێت: دەستەی تەحریر شام، كە زۆربەی ناوچەكانی سووریای بەدەستەوەیە، لەگەڵ ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كار بۆ كۆنترۆڵكردن و پاراستنی ئەو پێگانە دەكات كە لەوانەیە چەكی كیمیاییان تێدا بێت.

پنتاگۆن پێشوازیی لەو لێدوانانەی جۆلانی كردووە، بەتایبەت لەبارەی چەكە كیمیاییەكان، بەڵام چاوەڕێی كردەی مەیدانیی لێدەكات.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، چاودێریی هەڵسوكەوتەكانی چەكدارانی سووریا لە سیاسەتی وڵاتەكەدا دەكەن و جۆن ڤاینەر، جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاندووە: ئەمریكا تاكوو ئێستاش كار بۆ دیاریكردنی شێوەی مامەڵەكردن لەگەڵ گرووپەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه