به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى پێشووى سووریا كه شه‌وى 7 له‌سه‌ر 8ى 12ى 2024 خۆى و خێزانه‌كه‌ى به فڕۆكه‌یه‌كی ڕووسی به‌ره‌و ڕووسیا هه‌ڵاتن، له چاوپێكه‌وتنێكی پێشوویدا له‌باره‌ى ئه‌وانه‌ى له سووریا هه‌ڵاتوون، ده‌ڵێت، ئه‌وانه لاواز و ترسنۆكن.
به‌شار ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: "كێ هه‌ڵدێت؟ یان مرۆڤێكه كه پاره‌ى پێدراوه، واتا به‌رتیلخۆر و گه‌نده‌ڵه، ڕۆشت و هۆكارى خۆى هه‌یه. یان كه‌سێكی ترسنۆكه، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه یان لایه‌نه‌كانى تر هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه، یان وه‌ك ده‌ڵێن هیچ هیوایه‌كی به دواڕۆژ نه‌بووه، بۆیه له دواڕۆژ ترساوه و هه‌ڵات بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، یان كه‌سێكه هیوایه‌كی هه‌بووه و هیواى له‌سه‌ر چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی تایبه‌ت هه‌ڵچنیه‌وه، ده‌ستى نه‌كه‌وت، بۆیه هه‌ڵات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ى هه‌ڵدێت، یان لاوازه یان كه‌سێكی خراپ، كه‌سى باش و نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌ڵنایه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات".
وەڵام بدەوه