Kurdistan Press - پێش ڕاکردنی بەشار ئەسەد فێلی لە هەموو کەسێک کردبوو پێش ڕاکردنی بەشار ئەسەد فێلی لە هەموو کەسێک کردبوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێش ڕاکردنی بەشار ئەسەد فێلی لە هەموو کەسێک کردبوو

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، رۆژی شەممەی رابردوو، بەشار ئەسەد بە چەند سەعاتێك بەر لە هەڵاتنی، كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ نزیكەی ٣٠ لێپرسراوی سەربازی و ئەمنی لە وەزارەتی بەرگری سوریا ئەنجامداوە و پێی راگەیاندوون پشتیوانی روسیا لە رێگایە و داوای لێكردوون، خۆڕاگربن دژی هێرشی گروپە چەكدارەكان، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوەبكات پلانی داناوە وڵات بەجێبهێڵێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ كام لە لێپرسراوە سەربازییەكان و تەنانەت كەسوكاری نزیكی بەشار ئەسەد، ئاگاداری پلانی هەڵاتنی ناوبراو نەبوون، بەجۆرێك رۆژی شەممەی رابردوو بەڕێوەبەری نووسینگەكەی ئاگاداركردوەتەوە، دوای كارەكەی دەچێتەوە ماڵەوە، بەڵام چووەتە فڕۆكەخانە و دواتر وڵاتی جێهێشتوە.

ئاژانسەكە راشیگەیاندووە، بەشار ئەسەد داوای لە راوێژكارە رۆژنامەوانییەكەی كردووە، سەردانی ماڵەكەی بكات و وتارێك بۆ ناوبراو ئامادەبكات، بەڵام كاتێك سەردانی ماڵەكەی كردووە، بەشار ئەسەد لەوێ نەبووە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا بەشار ئەسەد لە روسیایە و ئەو وڵاتە مافی پەنابەری بەخۆی و كەسوكارەكەی داوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه