لەگەڵ زیادبوونی بایەخدانی ناوچەیی نێودەوڵەتی لە سووریا، كۆمسیۆنی باڵای بەنابەران چاوەڕوان دەكات یەك ملیۆن پەنابەری سووری بگەڕێنەوە وڵاتەكەی خۆیان، كە ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئەو پەنابەرانەش، كەوتوونەتە توركیا و لبنان و ئەو ناوچانەی لە دەوروبەری سووریادان.
پەنابەرانی سووری ئەو كەسانەن كە بەهۆی شەڕی بەردەوامیی سووریا لە ساڵی 2011دا، ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشت، ئەم جەنگە چەندان لایەن و هێزی دەرەكی تێوەگلان و بەشدار تێیدا بوون، وێرانكاریی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بووە هۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و قەیرانی مرۆیی لێ كەوتەوە.
ژمارەی پەنابەرانی سووری لە وڵاتان كە بەپێی دواین داتا لە بەردەستدایە بەم شێوەیەیە.
توركیا، نزیكەی 3.5 ملیۆن پەنابەر
لبنان، زیاتر لە ملیۆنێك پەنابەر
ئوردن، نزیكەی 700 هەزار پەنابەر
جیا لەوانە ژمارەیەكی زۆریش لە پەنابەران ڕوویان لە عێراق و میسر كردووە، بەڵام ژمارەیەكی ورد بەردەست نییە بۆ ئەم مەبەستە.
هەروەها پەنابەران لە چەندان وڵاتی ئەوروپاش هەن و داوای پەنابەرییان كردووە، بۆ نموونە لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2024 سوورییەكان ڕێژەی 14%ی داواكارییەكانی ئەوروپا بۆ پەنابەرێتی پێكدەهێنن.
ئەمڕۆ 10 ڕۆژ بەسەر ئازادبوونی سووریا تێدەپەڕێت و خەڵك دڵخۆشن بە ڕووخانی ئەسەد، هەر بەو هۆیەشەوە كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران، پێشبینی هاتنەوەی ملیۆنێك سووری بۆ ماڵوحاڵی خۆیان دەكات.
وەڵام بدەوه