Kurdistan Press - راگەیاندراوێکی بەپەلە لە هەسەدەوە راگەیاندراوێکی بەپەلە لە هەسەدەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیاندراوێکی بەپەلە لە هەسەدەوە

هەسەدە راگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و هەوڵدەدەن ئاگربەست بۆ درێژەدان بە پیلانەکانیان بقۆزنەوە.

ئەڕۆ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەرچەندە ئەمریکا هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدات، تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، شەوی رابردوو چەندین هێرشیان لە دەوروبەری کۆبانێ و بەنداوی تشرین و عەین عیسا ئەنجامداوە.

هەروەها دەڵێت: هەر دوێنێ لە سێ میحوەرەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەنداوی تشرین بۆردومانکراوە.

دووپاتیشی دەکاتەوە کە لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبجەوە بە توندی وەڵامدراونەتەوە.

هەسەدە زیاتر وتی: تورکیا پابەندنەبووە بە ئاگربەستەوە، بەڵکو هەوڵدەدات وەک دەرفەت بیقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدای هێرش و پەلامارەکانیان، ئەوان بەدوای داگیرکردنی ناوچەکە و ئاوارەبوونی هاوڵاتییەکانیەوەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه