Kurdistan Press - کەوتنی تاران نزیکە کەوتنی تاران نزیکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەوتنی تاران نزیکە

تەواوی ئەوەی لە ناوچەكە روو دەدات بریتییە لەو گۆڕانكارییەی ئەمەریكا و تەلئەبیب باسیان دەكرد، ئێران لە رێگەی حەماسەوە هەوڵی دا گورزێكی گەورەی سەربازی و ئابووری و دیپلۆماسی لە ئیسرائیل بدات و پرۆسەی ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو بوەستێنێت، ناوبانگی ئیسرائیلی بزڕێنێت، بەڵام نەیزانی ئەو هێرشە دەبێتە سەرەتای گۆڕانكاری لە نەخشەی ناوچەكە، كەناڵێكی ئیسرائیلی پێی وایە كەوتنی دیمەشق سەرەتا و رێخۆشكەرە بۆ كەوتنی تاران.

لەوەتەی بزووتنەوەی حەماس لە حەوتی تیشرینی یەكەمی 2023 هێرشی كردە سەر خاكی ئیسرائیل لە دەوروبەری كەرتی غەزە، ئیسرائیل گەورەترین گورزی لە حەماس و كەرتی غەزە دا، جیا لە وەشاندنی گورزێكی بەهێزتر لە حزبوڵای لبنانی و باشووری بەیرووت، لە هەشتی ئەم مانگەشەوە گرووپە چەكدارە سوننەكان رژێمی بەشار ئەسەدی نزیك لە ئێرانیان لە سووریا رووخاند و تەواوی میلیشیا شیعەكانیان لەو وڵاتە دوور خستەوە.

كەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری ژمارەیەك شرۆڤەكاری كەناڵەكە ئاماژە دەكات، ئێران ناتوانێت لە ماوەیەكی نزیك قەرەبووی زیانەكانی بكاتەوە، دوای ئەوەی بوونی سەربازی و دەسەڵاتی سیاسیی خۆی لە سووریا بە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لەدەست دا، لەناو وریایی بەرپرسانی تاران بەوەی كەوتنی دیمەشق رێخۆشی بۆ كەوتنی تاران دەكات.

ئەو شرۆڤەكارانە دەڵێن، ئێران لە ماوەی تەنیا 11 رۆژ بوونی سەربازیی خۆی لە سووریا لەدەست دا، ئەوەش دوای كاركردنی 13 ساڵ لە بەهێزكردنی بوون و دەسەڵاتی سەربازی لە رێگەی راوێژكارانی خۆی و میلیشیا شیعەكانی لایەنگری، لەوكاتەی بەرپرسانی باڵای ئێران ددانیان بەوەدا نا كە لەەستدانی سووریا توانای ئێران بۆ بەرگریكردن لە خۆی لاواز دەكات و كەوتنی رژێمی ئەسەد كاریگەری لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەوەی ئێران دەبێت.  

یووسی كوبەر فاسر، توێژەری بواری تەناهی دەڵێت، دوای ئەو رووداوانە، بەرەی ئێران توانای هەڕەشەكردنی لە ئیسرائیل لەدەست دا، ئەو زیانە گیانی و مایەكییەی بە بەرەی ئێران لە سووریا كەوت، قەرەبوو ناكرێتەوە و تاران ناتوانێت بەمنزیكانە بیانگەڕێنێتەوە، راز زیمیت شارەزا لە كاروباری ئێران پێی وایە ئێران لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو هەوڵی گەیشتن بە رێككەوتن و لێكگەیشتن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریكا دەدات. 

كەسێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش دووپاتی كردەوە كە ئێرانییەكان هیوایان وایە كەوتنی ئەسەد هەنگاوێكی گرنگ بێت بەرەو كەوتنی رژێمی ئێران، ئەوان هیوادارن ئەوەی لە دیمەشق بینییان بگاتە تاران، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئێرانییەكان سوود لە هەلی هەر هێرشێكی ئیسرائیل ببینن بۆ لاوازكردن و رووخانی رژێمی ئەو وڵاتە.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه