Kurdistan Press - پۆتین وەڵامی هەموو شتێک دەداتەوە پۆتین وەڵامی هەموو شتێک دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پۆتین وەڵامی هەموو شتێک دەداتەوە

سەرۆکی رووسیا ئەمڕۆ رایگەیاند بەشار ئەسەدی نەبینیوە لەوەتەی بەرەو مۆسکۆ هەڵاتووە، بەڵام دەڵێ "پلانم هەیە بیبینم.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی ساڵانەیدا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19-12-2024) ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، "سەرۆک ئەسەدم نەبینیوە لەوەتەی گەیشتووەتە مۆسکۆ، بەڵام پلانم هەیە بیبینم، بەدڵنیاییەوە قسەی لەگەڵ دا دەکەم."

"رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، دۆڕانی رووسیا نییە" 

ڤلادیمیر پووتین لەبارەی رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد رایگەیاند، ئەمە "دۆڕانی رووسیا نییە.'' جەختیشی کردەوە لەوەی "ئێمە، ئامانجەکانی خۆمانمان بەدیهێناوە."

پووتین لەوبارەوە گوتی، ئەوانەی کەوتنی سووریا بە لاوازی رووسیا دەبینن، دڵنیاتان دەکەمەوە وانییە و لەوبارەوە گوتەیەکی بەنێوبانگ هەیە دەمەوێت بەبیرتان بهێنمەوە کە دەڵێت، "پروپاگەندەکانی مەرگی من، زۆر زیادەڕۆیی تێدا کراوە." 

سەرۆکی رووسیا لەبارەی مانەوەی هێزەکانیان لە سووریاش ئاماژەی بەوەدا، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەموو ئەو هێزانەی ئێستا کۆنترۆڵی وڵاتەکەیان لەدەستە و وڵاتانی ناوچەکەش بەباشی دەمێنێتەوە. گوتیشی، زۆربەی هێزەکانی سووریا پێیانگوتووە کە حەز دەکەن بنکە سەربازییەکانیان لە سووریا بمێننەوە.

رووسیا بە هاوپەیمانێکی سەرەکی بەشار ئەسەد دەبینرا و لە ماوەی دەسەڵاتداریێتیشیدا و بەتایبەتی لەدوای دەستپێکردنی جەنگی نێوخۆی سووریا لە ساڵی 2012، رووسیا پشتیوانی تەواوی لە حوکمەتی سووریا کرد. 

دوای ئەوەی رۆژی 8ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، گرووپە چەکدارەکانی سووریا رووخانی دەسەڵاتی ئەسەدیان راگەیاند، بەشار ئەسەد رووی لە رووسیا کرد و وڵاتەکە مافی پەنابەرێتی پێدا. 

لە کۆتایی کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەیدا پووتین لەبارەی دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، گوتی "نازانم کەی دەیبینم، ئەو هیچی لەمبارەیەوە نەگوتووە. من زیاتر لە چوار ساڵە قسەم لەگەڵدا نەکردووە، بەڵام ئامادەم، بەدڵنیاییەوە هەموو کاتێک ئامادەم."

پووتین هەروەها رایگەیاند، ئامادەیە هەرکاتێک گونجاو بێت، چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بکەوێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه