Kurdistan Press - دەمیرتاش ئازاد دەكرێت دەمیرتاش ئازاد دەكرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەمیرتاش ئازاد دەكرێت

رۆژنامەیەكی توركی ئاشكرای كرد، بەمزووانە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەكرێت و حكوومەتیش قەیوم كۆتایی پێ دێنێت، ئەو بەرپرسە كوردانەی لابراون دەگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

رۆژنامەی "زەمەن"ی توركی ئەوەی ئاشكرا كردووە، "دەم پارتی" چەند داواكارییەكی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی توركیا كردووە، داواكانیش بەشێكیان بریتین: لە ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و گەڕاندنەوەی سەرۆك شارەوانییەكان بۆ شوێنەكانیان.

باس لەوەش كراوە، لە ناو ئەو داواكارییانەی كە لەلایەن دەم پارتییەوە باسی لێوە دەكرێ، بریتین لە دامەزراندنی كۆمسیۆنێكی تایبەت لە پەرلەمان و ئازادكردنی زیندانیانی نەخۆش و ئازادكردنی بەشێك لە سیاسەتمەدارانی كورد.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی زەمەن، هەنگاوەكانی تر بریتین لە هەمواركردنەوەی مادەی 66ـی دەستوور كە دەڵێت: هەر كەسێك لە چوارچێوەی دەوڵەتی توركیادا بێت، توركە.

پێشبینییەكان بۆ رۆژانی داهاتوو ئەوەیە، حكوومەت بەكردار دەست بكات بەكرانەوە بەڕووی كورددا، سەرەتاش سەرۆك شارەوانییەكان بگەڕێنێتەوە شوێنەكانیان و هاوكات گیراوانیش قۆناغ بە قۆناغ ئازاد بكات.

ئەم داواكارییانە دوای پەیامەكەی ئۆجەلان و باسكردن لە چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان هات، بڕیاریشە تا نەورۆز گۆڕانكاریی تر بێتە ئاراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا