ئەردۆغان لەبارەی میکانیزمی چەک دانانی پەکەکە دەڵێت، قسە لەگەڵ هەولێر و بەغدا دەکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی شەممە، 17ی ئایاری 2025، لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەلبانیا، لەنێو فڕۆکە سەبارەت بە چەند پرسێک قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: ''سەبارەت بە چۆنییەتی رادەستکردنی چەکەکان، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی دراوسێکانمان گفتوگۆ دەکرێت. هەندێک پلان هەن سەبارەت بەوەی حکومەتی بەغدا و ئەربیل (هەولێر) چۆن رۆڵیان لەم پرۆسەیەدا (چەکدانان) دەبێت''.
ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند: ''ئامانجی کۆتایی تورکیایەکی بی تیرۆر روونە؛ دەبێت چەکەکان بنێژرێن. دەبێت رێکخراوی تیرۆریستی بەتەواوی چەکەکانی دابنێت و بڕیاری خۆهەڵوەشاندەوە جێبەجێ بکات''.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە گوتی: ''یەکەکانی ئاسایشی وڵاتمان، لەمەودوا چاودێری کار و چالاکییەکانی پەیوەست بە خۆهەڵوەشاندنەوە و رادەستکردنی چەکەکانی رێکخراوەکە (پەکەکە) دەکەن''.
وەڵام بدەوه