میدیایهكی عهرهبى: ترەمپ دوو هەفتە مۆڵەت دەدات بە ئێران بۆ ئەوەی میلیشیاکانی لە عێراق بکشێنێتەوە
ئهمریكا دامودهزگاكانى بهغدا له هێرشی حهشدى شهعبی دهپارێزێت
سەرچاوە باڵاکانی عێراق ئاشکرایان کرد کە فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە لەم دواییانەدا پەیامێکی لە لایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ئاراستەی سەرکردایەتی ئێران کرد و داوای كردبوو، له ماوهى دوو ههفتهدا میلیشیاكان لهو شوێنانهى جێگیر كراون، بكشێنهوه و جێیبهێڵن.
ئاژانسی (eremnews) له زارى سەرچاوەکان لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردووهتهوه، پەیامی ئەمریکا بۆ تاران بریتی بوو لە کردنەوەی 31 شوێنی سەربازی و دامەزراوەی ئەتۆمی و ناوەندی توێژینەوە لە لایەن ئێرانەوە بۆ پشکنینیان لهلایهن ئەمریکاوه لە چەند هەفتەی داهاتوودا. فوئاد حسێن لە سەردانەکەیدا پەیامەکەی پێشکەش بە بەرپرسانی ئێران کرد.
سەرچاوە عێراقییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە لە پەیامەکەدا ئاماژهى ئهوه ههیه، ئهمریکا لە دژی ئێران بهرهو ههڵكشان دهڕوات و ئهوهش له ماوهى داهاتوودا دهرئهكهوێت، کە ئایا ههڵكشانێكی تهواوهتییه یان سووكتر، و له ڕۆژانی داهاتوودا بهپێی وهڵامی ئێران و خێرایی جێبەجێکردنی داواكارییهكان، بهدیار دهكهوێت.
لە نامەکەدا، بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئاماژە بەوە کراوە، پشکنینی ئەو شوێنانە لەلایەن شارەزایانی ئەمریکییەوە بەتەواوی جیایە لە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی بە نێوەندگیری عومان.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە واشنتۆن ئەم پەیامەی گەیاندووەتە بەغدا بۆ ئەوەی فوئاد حسێن، لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران، بیگهیهنێت.
ئەو سەرچاوانە ئهوهشیان ئاشكرا كردووه، ئەو مەرجە توندانەی لە پەیامەکەی ئەمریکادا هاتووە، بووە هۆی بەرزبوونەوەی تۆنی بەرپرسانی ئێران لەم دواییانەدا، کە ڕەتکردنەوەی خۆیان دەربڕیوە لە پێشێلکردنی مافەکانیان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، سەرەڕای ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لە دوایین خولی دانوستانکارانی ئەمریکی و ئێرانی سەبارەت بە گەیشتن بە خاڵی ناوەند لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گەیشتوونەتە ئاستێکى باش.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێرەم نیوز کەوتووە، حەمید شهتری، سەرۆکی هەواڵگریی عێراق، لەسەر بانگهێشتی ئهمریكا بۆ ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنێکی پلان بۆداڕێژراو بۆ نەهێشتنی میلیشیاکانی عێراق و هێزەکانی حهشدی شهعبی، لەگەڵ بەرپرسانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە واشنتۆن، کۆ بووەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکان، مەبەست لەم کۆبوونەوانە هەڵسەنگاندنی بوونی میلیشیاکانی ئێران و هێزەکانی نوخبەی حهشدى شهعبییه لە چەند شوێنێکی عێراق، هەروەها ڕادەی توانا سەربازییەکانیان لە بەغدای پایتەخت.
سەرچاوەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو، ئۆپەراسیۆنێکی پێشبینیکراوی ئەمریکا لە دژی بوونی ئێران لە عێراق هەیە و هەماهەنگیی ئەمریکا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوامە بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ پاراستنی دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکوومەت لە هەر هێزێکی میلیشیای هێزەکانی حهشدی شهعبی کە ڕەنگە هەوڵی داگیرکردنی شوێنە حکوومییەکان بدات ئەگەر بەغدا لە ماوەی داهاتوودا هەر ڕێوشوێنێک لە دژی ئهو هێزه میلیشیایانه، بگرێتەبەر.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه