Kurdistan Press - دوو وڵاتی تر ئێرانیان جێهێشت دوو وڵاتی تر ئێرانیان جێهێشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو وڵاتی تر ئێرانیان جێهێشت

‎بە هۆی بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تاران، ئوستراڵیا و کۆماری چیک ڕایانگەیاند باڵیۆزخانەکانی خۆیان لەم شارە دادەخەن.

‎"پێنی وۆنگ"، وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیا ڕایگەیاند حکوومەتی وڵاتەکەی بە هۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ئێران، چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی خۆی لە شاری تاران ڕادەگرێت و سەرجەم بەرپرسان و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لە ئێران دەباتە دەرەوە. گوتیشی باڵیۆزی ئوستراڵیا، بۆ جێبەجێکردنی هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرانبەر بەم قەیرانە، لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەمێنێتەوە.

‎لە لایەکی دیکەوە "یان لیپاوسکی"، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک ڕایگەیاند بە هۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان سەبارەت بە دۆخی ئێران، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تاران، تا کاتێکی نادیار دادەخرێت.

‎پێشتریش باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران، چالاکییەکانی خۆی بۆ ماوەیەکی نادیار راگرتبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا