Kurdistan Press - هێرش کرایە سەر دادگای ئەو شارە هێرش کرایە سەر دادگای ئەو شارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێرش کرایە سەر دادگای ئەو شارە

میدیاکانی ئێران ڕایانگه‌یاند، هێرشێکی چەکداریی كراوه‌ته‌ سەر دادگایەکی شاری زاهیدان، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران.

ئێران ئینتەرناشناڵ لە زاری دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شەممە چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر دادگایەک لە شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان.
هاوكات بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، خزمەتگوزاری فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕوداوه‌كه‌ كراون و جێگیرکراون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 23ی ئه‌م مانگه‌ فەرماندەی پاسەوانی سنوری کوردستان لە ئێران، كوژرانی سێ سەربازی لە سنوری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاگەیاند، كە یەكێكیان پلەداری سەربازییە.

هاوكات شه‌وی 22ی ئه‌م مانگه‌، دەنگۆی پێكدادانی سەربازی لە سەیرانبەنی نێوان پێنجوێن لە هەرێمی كوردستان و بانە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە نێوان هێزەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵات (یەرەكە) كە باڵی  سەربازی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و سوپای پاسدرانی ئێراندا ڕویداوە، كە باس لە بونی كوژرا و بریندار دەكرا، به‌ڵام تائێستا هیچ لایه‌نێكیان ڕاگه‌یه‌ندراویان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه