Kurdistan Press - ئیسرائیل ڕێگە بە کارپێکردنی سیستمی فڕۆکەوانیی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەڵەب دەدات ئیسرائیل ڕێگە بە کارپێکردنی سیستمی فڕۆکەوانیی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەڵەب دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ڕێگە بە کارپێکردنی سیستمی فڕۆکەوانیی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەڵەب دەدات

ئیسرائیل لە بەربەستخستنەبەردەم سیستمی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەڵەب پاشگەز دەبێتەوە و سووریاش دەست بە تاقیکردنەوەی تەواوی کارکردن دەکات

ئیسرائیل پاشگەز بووەوە لە قەدەغەکردنی کارپێکردنی سیستمی نوێی ئاراستەکردنی ئاسمانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و حەڵەب، ئەوەش دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر پەکخستنیان. لەم چوارچێوەیەدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سووریا دەستی بە ئەنجامدانی پشکنین و هەڵسەنگاندنی ئاسمانی کردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی و دووبارە کارپێکردنەوەی هەردوو فڕۆکەخانەکە بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری، بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی بەریتانیی "میدل ئێست ئای" بڵاوی کردووەتەوە.

پشکنینە فنییەکان سیستمی نیشتنەوەی ئۆتۆماتیکی (ILS/DME) لەخۆدەگرێت کە بۆ پاشتوانیکردنی پرۆسەی نیشتنەوە لە کاتی شەو و خراپیی کەشوهەوا تەرخانکراوە، هاوکات لەگەڵ سیستمی (DVOR/DME) کە بەرپرسیارە لە دیاریکردنی ئاراستە و مەوداکان بە وردی.

شایەنی باسە، ڕاپۆرتەکان دەریانخستووە کە کەرەستە و پێداویستییەکان لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا دانرابوون و ئامادە بوون، بەڵام تەلئەبیب هەستا بە پەکخستنیان و هەڕەشەی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بچووکانەی کرد کە بۆ جێبەجێکردنی گەشتە فنییەکانی پشکنین تەرخانکرابوون.

#kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا