بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیارە لە نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا لە پاریس بکرێت، بە ئامانجی ڕێککەوتنە بۆ تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە حکوومەتی سووریا.
قەتیبە ئیدلبی، بەرپرسی کاروباری ئەمەریکا لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: هیچ پێشکەوتنێک لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا بەدی نەهاتووە، سەرباری ڕێککەوتنی 10ـی ئازاری ڕابردوو.
قەتیبە ئیدلبی بۆ کەناڵی هەواڵی سووریا ڕایگەیاند: هێزەکانی سووریای دیموکرات دەستی بەسەر سەرچاوەکانی سروشتی پارێزگای دێرەزوور گرتووە لە ڕۆژئاهەڵاتی وڵاتەکەدا.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمەریکا تێگەیشتنێکی باشی هەیە لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ چارەکردنی کۆمەڵێک دۆسییە، دەشڵێت: کۆبوونەوەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریا کە بڕیارە لە پاریس ڕێک بخرێت، لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدایە کە بۆ تێکەڵکردنەوەی هەسەدە بە سووپای سووریا کراوە.
ئیدلبی ڕایگەیاند: ئەمەریکا و فەرەنسا باوەڕیان بە گرنگیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا هەیە، دەشڵێت: فەرەنسا فشار لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات بۆ ئەوەی بە داواکارییەکانی سووریا ڕازی بێت.
لە 10ی ئازاردا، ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ڕێککەوتنێکیان واژوو کرد بۆ یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بە حکوومەتی نوێی سووریا، لەوانەش دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە و کێڵگەکانی نەوت و گاز، هەروەها ڕێککەوتنەکە یەکپارچەیی خاکی سووریای دووپات کردەوە و دابەشکردنیشی ڕەتکردەوە، لەو کاتەوە چەندین دانیشتنی دانوستاندن بەڕێوەچووە، بەڵام هیچ پێشکەوتنێک لەم بارەوە نەهاتووەتە دی.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه