درووزەكانی شاری سوەیدای باشووری سووریا خۆپیشاندانێكیان ئەنجام دا و بە فەرمی داوای سەربەخۆیی و جیابوونەوەیان لە سووریا كرد.
بەپێی هەواڵێكی (BBC)، خۆپیشاندانەكە دوێنێ شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٥ بەڕێوە چووە و تێیدا سەدان كەس بەشدار بوون و درووشمی (مافی چارەی خۆنووسین) بەرز كراوەتەوە. هاوكات وێنەی شێخ حیكمەت هیجری، دیارترین رێبەری ئایینی درووزەكان بەرز كراوەتەوە و بەشێكیشیان ئاڵای ئیسرائیلیان هەڵكردووە.
هەر لەو خۆپیشاندانەدا بەشێك لە درووزەكان داوای سزادانی ئەوانەیان كردووە كە لە كوشتوبڕی پێكهاتەكەیان تێوەگلاون، هەروەك داواشیان كردووە هێزەكانی سەر بە ئەحمەد شەرعی سەركۆماری كاتیی سوریا لە گوندەكانی دەوروبەری سوەیدا بچنە دەرەوە.
ئەو كەسانەی كە درووشمی (مافی چارەی خۆنووسین)یان بەرز كردووەتەوە، ئەو مافەیان بۆ سوەیدا بە پیرۆز زانیوە و داوایان كردووە هەنگاوەكانی سەربەخۆیی ناوچەكەیان دەست پێ بكات.
ئەم داخوازییەی درووزەكانی سووریا یەكەمین جارە لە مێژووی ئەو پێكهاتەیە كە بە فەرمی داوایەكی لەم شێوەیە بكرێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەو رووداوانە دەگەڕێتەوە كە لە مانگەكانی رابردووی ئەمساڵدا رووی دا و لە لایەن هۆزە عەرەبییە بەدوەكان لە لایەك و هێزەكانی سەر بە ئەحمەد شەرع لە لایەكی دیكەوە هێرشیان كرایە سەر و بەپێی هەندێك راپۆرت، لانی كەم هەزار و ٤٠٠ كەسیان لێ كوژرا و ١٧٦ هەزار كەسیش ناچار بە كۆچكردن كران.
بەپێی بەدواداچوونی (باسنیوز)، درووزەكان لە مێژووی ١٠٠ ساڵی رابردوودا ڕۆڵیان هەبووە لە سەربەخۆیی سووریادا و لە ساڵی ١٩٢٥ تا ١٩٢٧ سوڵتان (باشا الأطرش) لە چیای درووزەوە شۆڕشی گەورەی سووریای بەرپا كردووە لە دژی داگیركاریی فەڕەنسی. هەروەها لە دوای رووداوەكانی ٢٠١١ش درووزەكان داوای سەربەخۆییان نەكردووە، بەڵكوو داوای خۆبەڕێوەبەرییەكی سنوورداریان كردووە. بەڵام رووداوەكانی ئەم دواییە و ئەو توندوتیژییەی لەسەر بنەمای رەگەزی لە لایەن هێزەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا و هۆزە عەرەبەكان بەرامبەریان كرا، هەروەها ئەو پاڵپشتییە راستەوخۆیەی لە لایەن ئیسرائیل لێیان كرا، وایكرد درووزەكان بە فەرمی داوای سەربەخۆیی بكەن.
درووز، كۆمەڵەیەكی ئایینین كە بەپێی هەندێك سەرچاوە، مێژووەكەیان بۆ سەدەی ١١ی كۆچی دەگەڕێتەوە كە زۆرترین ژمارەی درووزەكان لە سووریا دەژین و ژمارەیان لە نێوان ٧٠٠ هەزار تا ملیۆنێك كەس دەبن و زۆرینەیان لە سوەیدا نیشتەجێن، بەڵام لە لوبنان و ئیسرائیل و ئوردنیش بوونیان هەیە.
درووزەكان لە رووی نەتەوەییەوە عەرەبن و زمانی عەرەبی زمانی دایكییانە و رەچەڵەكیشیان بۆ هۆزە عەرەبییەكانی یەمەن دەگەڕێتەوە كە لەگەڵ فتووحاتی ئیسلامیدا لە دەوروبەری شام نیشتەجێ بوون. لە لوبنان و سووریا و ئوردن خۆیان بە عەرەبی درووز ناو دەبەن، لە ئیسرائیلیش خەڵك بە عەرەبی درووز ناویان دەهێنن، بەڵام بەشێك لە درووزەكانی ئیسرائیل لە جێگەی ناسنامەی نەتەوەیی، تەنیا خۆیان بە (دورزی) ناو دەبەن.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه