ئیلی كۆهێن كه رۆژنامه‌نووسێكی دیاری ئیسرائیلییه، رای گه‌یاند كه توركیا له به‌رده‌م گۆڕانكاریی گه‌وره‌دایه و له‌وانه‌یه وه‌ك سووریا و فه‌له‌ستینی لێ بێت.
كۆهین له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی X ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئه‌یلوول رای گه‌یاند، "وه‌ك چۆن پێشتر توركیا هه‌موو شتێكی پێ درابوو، ئێسته كاتیه‌تی هه‌مووی لێ وه‌ربگیرێته‌وه."
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا كۆهێن نووسیویه‌تی، قورسایی پیشه‌سازی و گه‌شتیاریی توركیا بۆ ئێران ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌نكه‌ره هیچ رۆڵێكی نامێنێت. ئه‌و گوتی، "ئه‌مه بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تییه نه‌ك شرۆڤه‌یه‌كی سیاسی."
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووسه‌كه نووسیویه‌تی، "ده‌بێت باجی كوشتارییه‌كانتان بده‌ن كه 700 ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه. به‌مزووانه ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو وه‌ك شه‌رع و سنوار له گرتووخانه ده‌رده‌چێت و ده‌ست ده‌كات به ڕزگاركردن تا قوسته‌نتینییه بگه‌ڕێته‌وه ده‌ستی خاوه‌نه‌كانی و رۆڵی مێژوویی خۆی بگێڕێت."
قوسته‌نتینییه ناوی پێشتری ئیستانبوڵ بوو به‌ر له‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تیی عوسمانی دابمه‌زرێت و ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت.
ئه‌كره‌م ئیمامئۆگلۆش پارێزگاری ئیستانبوڵ بوو له‌سه‌ر حزبی جه‌هه‌په. ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیایه. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بۆ هه‌ڵبه‌سترا و بڕوانامه‌ی زانكۆیان لێ هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له پاڵاوتن دژی ئه‌ردۆغان دووریان خسته‌وه و خستیانه گرتووخانه‌وه
وەڵام بدەوه