Kurdistan Press - ناتانیاهۆ : دەزانین یۆرانیۆمەکە لە کوێیە ناتانیاهۆ : دەزانین یۆرانیۆمەکە لە کوێیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناتانیاهۆ : دەزانین یۆرانیۆمەکە لە کوێیە

ئیسرائیل: شوێنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەزانین

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە، "بە دڵنیاییەوە دەزانین لە کوێیە، زانیارییەکەی زۆر باشمان هەیە کە یۆرانیۆمە پیتێنراوەکە لە کوێیە".
گوتیشی:پێویستە گوشارە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەسەر ئێران بپارێزین، بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە کە بەرگەی دەستپێکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ناگرین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئێران لە سەرەتای هاویندا خاوەنی زیاتر لە 400 کیلۆگرام یۆرانیۆم بووە کە تا 60% پیتێنراوە، پێش دەستپێکردنی ئەو شەڕەی ئیسرائیل لە دژی دەستیپێکردووە.  بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی پێویستی بە پیتاندنی زیاتر هەیە لە 90%. ئێران ڕەتیدەکاتەوە بەدوای چەکی ئەتۆمیدا بگەڕێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه