راپۆرتەكانی هەواڵ ئاماژە بۆ نزیكبوونەوەی شەڕێكی نوێی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەكەن، رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی پێی وایە هەردوو وڵات بە ئاراستەیەك هەنگاو دەنێن كۆتاییەكەی رووبەڕووبوونەوەی سەربازییە، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەی گەڕی یەكەمی شەڕەكەیان لە حوزەیرانی رابردوو كۆتایی پرسە ناكۆكەكانی ئەوانی نەهێناوە.
ئێستە شەڕەقسەیەكی هاوشێوەی بەر لە یەكەم گەڕی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران هەیە، بەرپرسانی ئێران جیا لەوەی لە میدیاكان سووربوونیان لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم دووپات دەكەنەوە و بێباكی لە سەپاندنی سزاكان پێشان دەدەن، ئەوان هاوكارییەكی بەهێزی سەربازییان لەگەڵ رووسیا و چین و كۆریای باكور لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەكی و سیستمی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆكەی جەنگی دەست پێ كردووە، ئەوانەش وا دەكەن گەڕێكی تری كتوپڕ و خێرای شەڕ بێتە پێشەوە.
رۆژنامەی "ئیسرائیل هیوم"ی ئیسرائیلی دەڵێت، تەلئەبیب و تاران لەسەر هێڵی بەریەككەوتنێكی نوێ هەنگاو دەنێن، هەوڵ و چارەسەرییە دیپلۆماسییەكان گەیشتوونەتە رێگەیەكی داخراو و بنبەست، بۆیە ناوچەكە خۆی بۆ گەڕێكی تری تەندوتیژی ئامادە دەكات، كە لەوەی پێشوو بەهێزترە، چونكە خۆراگریی رژێمی ئێران و زووچاكبوونەوەی و گۆڕینی فەرماندە كوژراوەكان بەخێرایی، هەموویان پەیامن بەوەی تاران توانای رووبەڕووبوونەوەی ماوە.
ئێستە تاران خەریكی نوێكردنەوەی توانا مووشەكییەكانیەتی و رۆژانە تاقیكردنەوە ئەنجام دەدات، ئاماژە بۆ هێرشێكی پێشوەختە بۆ سەر ئیسرائیل دەكات، لەبەرانبەردا ئیسرائیل خۆی بۆ بژارەی كراوە ئامادە دەكات، بەتایبەتی لە سایەی سەرقاڵیی واشنتن بە دۆسیە ئاڵۆزەكانی دنیا، بۆیە مەترسییەكە تەنیا هەڵگیرسانی شەڕێكی تر نەماوە و ترس لەوەیە ببێتە شەڕێكی فرەوان و درێژخایەن
ناوچەكە خۆی بۆ شەر ئامادە دەکات
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ناوچەكە خۆی بۆ شەر ئامادە دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پێکهێنانی حکومەت دەرچەیەک لە ئێستاوە بۆ داهاتوو
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری ترەمپ گەیشت
1 رۆژ پێش ئێستا
جمهور ڕۆستەم خۆی ڕادەستکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه