Kurdistan Press - ئیسرائیل دەستی بەسەر سەرجەم كامێرە چاودێرییەكاندا گرتووە ئیسرائیل دەستی بەسەر سەرجەم كامێرە چاودێرییەكاندا گرتووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل دەستی بەسەر سەرجەم كامێرە چاودێرییەكاندا گرتووە

ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران مەترسییەكی گەورە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت كە ئیسرائیل دەستی بەسەر سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و تەنانەت كامێرە چاودێرییەكانی سەر شەقامەكانيش لە ناوخۆی ئێراندا گرتووە و لە رێگەیەوە چركە بە چركە چاودێری هاموشۆی بەرپرسان دەكات.

مەحموود نبوویان جێگری لیژنەی ئاسایشیی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران قسەی بۆ میدیایەكی وڵاتەكەی كردووە و گوتوویەتی: هەر شتێك بە ئینتەرنێت بەسترابێتەوە لەلایەن تەلئەڤیڤەوە كۆنتڕۆڵكراوە و دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها گوتوویەتی: هیچ جیاوازییەك لەنێوان تۆڕە كۆمەڵایەتی و ئەپە ناوخۆیی و جیهانییەكاندا نییە، بۆ نموونە واتسئاپ بێت یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی تایبەتی ئێرانی (ئیتا)، ئیسرائیل زۆر بە ئاسانی دەستی بە هەموویان دەگات.

دیسان گوتوویەتی: بە كورتییەكەی ئیسرائیل هەموو زانیارییەكانی بەرپرسانی ئێران دەزانێت و لەژێر دەستی دایە.

ئەندامەكەی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە: بابەتەكە تەنیا پەیوەندی بە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیكردنەوە نییە، بەڵكو كامێرەی چاودێری سەر شەقامەكانیش لەژێر دەستی ئیسرائیلدایە و ئۆتۆمبێلی بەرپرسان چاودێری دەكرێت، بۆ نموونە دەزانن مەسعوود پزیشكیان و محەمەد باقر قالیباف بەرەو كوێ دەچن و كۆبوونەوەكانیان لە كوێن.

جەختیشی كردەوە كە هەموو جوولەیەك لە ناوخۆی ئێران زۆر بە وردی چاودێری دەكرێت جا لە رێگەی ئینتەرنێت یاخود ژیانی گشتی بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه