شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی گەورەی فڕۆکەی سوتەمەنی هەڵگری جۆری KC-135 ستراتۆتانکەری هێزی ئاسمانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوڵەی پێکراوە، لەكاتێكدا ئەوەش ئاشكراكراوە 48 كاتژمێری ڕابردوو زۆرترین فڕۆكە ڕەوانەكراون و دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم 48 كاتژمێری یەكلاكەرەوەدایە.
بەگوێرەی گۆڤاری زە نیوز ویکی ئەمریكی، ئەمریكا قۆناغێكی دیكەی ڕەوانەی كردنی گەورە فڕۆكە سەربازییەكانی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوە، كەئەمە یەکێکە لەگەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی ناردنی فڕۆکەی سوتەمەنی هەڵگر لەماوەی مانگی ڕابردودا.
لەلایەكی دیكەوە، گۆڤارەكە بەپشت بەستن بەزانیاریی مانگی دەستکردو دەزگاکانی چاودێریی فڕۆکەوانی، ئاشكرایكردوە، کە فڕۆکەکان لەبنکەکانی زەریای ئەتڵەسییەوە فڕیون و لەبنکەی ئاسمانیی عودەید لەقەتەر دەنیشنەوە، کە بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)ی لێیە.
سەرچاوە هەواڵگرییە کراوەکان، لەناویاندا هەژمارەکانی چاودێریکردنی جموجوڵە سەربازییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئاماژەیان بەم جوڵەپێکردنە کتوپڕە کردوە.
هەژماری "Defence_Index" نوسیویەتی: "نزیکەی 12 فڕۆکەی تانکەری KC-135 ستراتۆتانکەرو فڕۆکەی دیکەی سوتەمەنی هەڵگری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا کە لەماوەی 48 کاتژمێری رابردودا گوازرابونەوە بۆ ئەوروپا، ئێستا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچن و تا 48 كاتژمێرەی دیكە دوخەكە یەكلاكەرەوە دەبێت

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه