سەركۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ هەینی 24ی ئۆكتۆبەر ڕایگەیاند، كاتی ئەوە هاتووە فرۆشتنی چەك بە ئیسرائیل ڕابگیرێت و سزا بخرێتە سەری.
ئەردۆغان، لە لێدوانێكدا لەسەر فڕۆكە سەرۆكایەتییەكەی لە كاتی گەڕانەوەی لە گەشتەكەی بۆ كەنداو، ئاماژەی بە گەیشتنی حەڤدەیەمین كەشتیی هاوكاریی وڵاتەكەی بە ناوی "لوتف" كرد بۆ بەندەری عەریشی میسر و دووپاتی كردەوە، توركیا بەردەوام دەبێت لە ناردنی هاوكاری بۆ كەرتی غەزە.
هەروەها گوتی، "فشاری دیپلۆماسیی پێویست لەسەر ئیسرائیل بنەڕەتییە" و ڕای گەیاند "كاتی كردارە نەك قسە."
ئەردۆغان داوای كرد، فرۆشتنی چەك لەرێگەی سزاكانەوە ڕابگیرێت و ئیسرائیل ناچار بكرێت پابەندی بەڵێنەكانی بێت.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی، حەماس پابەندی ئاگربەستە، لە كاتێكدا ئیسرائیل بەردەوامە لە پێشێلكردنی ڕێككەوتنەكە. هەروەها داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمەریكا كرد هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی تەواوی ئیسرائیل بە ئاگربەستەكەوە.
سەرۆكی توركیا ئاماژەی بە ئامادەیی وڵاتەكەی كرد بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی كەرتی غەزە و بەشداری كردن لە ئاوەدانكردنەوە و بووژاندنەوەیدا، لەژێر ئەو گەمارۆ "نامرۆڤانەیە"ی ئیسرائیلدا


وەڵام بدەوه