میدیاکانی ڕووسیا لە زاری عەباس عهراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە گواستیانەوە، کە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری (ئیکۆنۆمیست)، سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی تاران بۆ جهنگ گوتوویهی: "مووشەکەکانمان لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە لە دۆخێکی باشتردان".
هەروەها گوتی: "لە ماوەی جەنگی دوازدە ڕۆژییدا وانەی زۆرمان وەرگرت. تێگەیشتین خاڵە لاواز و بەهێزەکانمان چین، هەروەها لە خاڵە لاوازەکانی ئیسرائیلییەکانیش. کارمان لەسەر هەموو ئەو خاڵانە کردووە، و بە تەواوی ئامادەین، تەنانەت لە جاران باشتر".
ڕوونی کردەوە: "ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە شەڕمان دەوێت. وەک دەزانن، باشترین ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ ئەوەیە کە ئامادە بیت بۆى. ئێمەش بە تەواوی ئامادەین و پێموانییە ئەوان بوێری ئەوە بکەن هەمان هەڵە و ئەزموونی شکستخواردوو دووبارە بکەنەوە".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە: "ئایا گەلەکەتان ئامادەیە؟ لە شەڕی ڕابردوودا ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو ئەوە بوو کە ئێرانییەکان، بە پێچەوانەی ئیسرائیلییەکانەوە، هیچ پەناگەیەکیان نەبوو بۆ ئەوەی ڕووی تێبکەن. ئاگادارکردنەوەکانیش زۆر کەم بوون. ئاسمانی ئێوە کراوە بوو. چ گەرەنتییەک دەتوانن بدەن بە گەلەکەتان کە ئەمجارە پارێزراو دەبن؟"، عەباس عهراقچی گوتی: "هەروەک گوتم، ئێمە وانەمان وەرگرت".


وەڵام بدەوه