Kurdistan Press - خامنەیی : ڕەتی کردەوە خامنەیی : ڕەتی کردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خامنەیی : ڕەتی کردەوە

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، ڕێبەری باڵای ئێران دەستپێشخەرییەکی تورکیای ڕەت کردووەتەوە کە بە "داهێنەرانە" وەسف کرابوو و ئەمەریکا و ئیسرائیلیش ڕازی بوون لەسەری، ناوەڕۆکەکەشی کەمکردنەوەی مەودای مووشەکەکان بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی شوباتی 2026، ڕۆژنامەی "مەعاريف"ـی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەکانی ئەنقەرەوە بڵاوی کردەوە، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، دەستپێشخەرییەکی تورکیای ڕەت کردووەتەوە کە چارەسەرێکی مامناوەندی بۆ پرسی مووشەکەکان تێدا بووە.

بەپێی ڕۆژنامەکە، پێشنیارەکەی تورکیا ئەوە بووە کە ئێران مەودای مووشەکە بالیستییەکانی کەم بکاتەوە بۆ ئاستێک کە نەگەنە ئیسرائیل. ئەم پێشنیارە بڕیار بوو لە کۆبوونەوەی ئیستانبوڵدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەڵام لەسەر داوای ئێران شوێنی دانوستانەکان گواسترایەوە بۆ عومان.

ناوەڕۆکی دەستپێشخەرییەکە بریتی بووە لەوەی سەرەتا ئێران تەنیا لەسەر پرسی ئەتۆمی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکات، دواتر لە قۆناغێکی تردا دەرگا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بکاتەوە لەسەر پرسی مووشەکەکان و چالاکیی میلیشیاکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، خامنەیی بەشداریپێکردنی وڵاتانی ناوچەکەی لە نێوەندگیریدا ڕەت کردووەتەوە و سوور بووە لەسەر ئەوەی دانوستانەکان تەنیا لەگەڵ ئەمەریکا و تەنیا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی بن.

ئەنقەرە ئەم هەڵوێستەی خامنەیی بە "هەلێکی مێژوویی لەدەستچوو" ناو بردووە. دیپلۆماتکارانی تورکیا هۆشدارییان داوە کە شکستھێنانی ئەم هەوڵە، ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیل یان ئەمەریکا دژی ئێران زیاد دەکات. تورکیا نیگەرانیی خۆیشی بە بەرپرسانی ئەمەریکا ڕاگەیاندووە کە هەر جەنگێک ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و شەپۆلی نوێی ئاوارە بۆ خاکەکەیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه