Kurdistan Press - ئەردۆغان قسەی کۆتایی کرد لەسەر شەڕەکە ئەردۆغان قسەی کۆتایی کرد لەسەر شەڕەکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەردۆغان قسەی کۆتایی کرد لەسەر شەڕەکە

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران ڕاگەیاند و دووپاتی کردەوە، دژی هەر دەستوەردانێکی سەربازین بۆ سەر تاران.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی شوباتی 2026، ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند، تورکیا ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ ڕێگری کردن لە خزانی ناوچەکە بۆ ناو ململانێیەکی نوێ و پشێوی، ئێمە دژایەتیی هەر دەستێوەردانێکی سەربازی دەکەین دژی ئێران.

سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوە دا، تا ئێستە دەبینێت هەردوولا تاران و واشنتن ئارەزووی کردنەوەی دەرگای دیپلۆماسی دەکەن و ئەمەش پێشوەچوونێکی ئەرێنییە.

ئەردۆغان گوتیشی، چارەسەری کێشەکان ململانێ نییە، بەڵکو دۆزینەوەی زەمینەی هاوبەش و دانوستانە.

لە کۆتاییدا ئەردۆغان هیوای خواست کێشەکان لە ڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن و جەنگێکی نوێ لە ناوچەکە هەڵنەگیرسێت، ڕاشی گەیاند، کار دەکەین بۆ بەهێزکردنی زەمینەی دانوستان لە ڕێی دیپلۆماسییەوە لەسەر ئاستی سەرکردەکان و ئاستەکانی تر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه