Kurdistan Press - کاتى دانوستان ڕاگەیاندرا کاتى دانوستان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى دانوستان ڕاگەیاندرا

ە دانوستانی سبەی هەینی نێوان ئەمریكا و ئێران گفتوگۆ لەسەر چوار تەوەری سەرەكی دەكرێت بە ئامانجی داڕشتنی چوارچێوەیەك بۆ رێككەوتنی نێوانیان.

بڕیارە سبەی هەینی كاژمێر 10ی سەرلەبەیانی یەكەم دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان لە دانوستانەكەی سبەی هەینیدا گفتوگۆ لەسەر چوار تەوەری سەرەكی دەكرێن، ئەوانیش بریتین لە: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، مەودای مووشەکە بالیستییەكان، پشتیوانی لە میلیشیا و گرووپە چەکدارییەکانی ناوچەکە لەگەڵ دۆخی مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێراندا.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنی چوارشەممە خەریك بوو ئەنجامدانی دانوستانەكە هەرەس بهێنێ، دوای ئەوەی ئەمریكا رەتی كردبووەوە داواكاری ئێران قبووڵ بكات كە شوێن و بابەتەكانی دانوستانەكە بگۆڕێت، بەڵام دواتر بە هەوڵ و نێوەندگیری وڵاتان بڕیار لەسەر ئەنجامدانی دانوستانەكە درا.

شەوی رابردوو رێككەوتنەكە بەمشێوەیە ئەنجامدرا، ئەمریكا رازی بوو دانوستانەكە لە عومان بەبێ ئامادەبوونی وڵاتانی هەرێمی ئەنجام بدرێت، ئێرانیش لای خۆیەوە رازی بوو دانوستانەكان راستەوخۆ بێت و هەردوو بابەتی بەرنامەی ئەتۆمی و میلیشیاكانیش بخرێنە نێو دانوستانەكانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه