Kurdistan Press - هەڵمەتی گرتنی پەنابەران دەستی پێکرد هەڵمەتی گرتنی پەنابەران دەستی پێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڵمەتی گرتنی پەنابەران دەستی پێکرد

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا دەسەڵاتەکانی کارمەندانی کۆچبەریی فراوانتر بکات بۆ دەستگیركردنی ئەو پەنابەرە یاساییانەی کە چاوەڕێی وەرگرتنی گرین کارت دەکەن، ئەمەش وەک بەشێک لە ڕێکكارە نوێیەکان دژی كۆچبه‌رانی وڵاته‌كه‌.
 وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمه‌ریکا لە یاداشتنامەیەکدا کە پێشکەشی دادگایەکی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویسته‌ پەنابەران دوای ساڵێک لە چوونە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی حکوومی بۆ ئەوەی جارێکی تر وردبینی لە مەلەفە ئەمنیی و یاساییەکانیاندا بکرێتەوە.
جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە ئامانجی بەهێزکردنی سەلامەتیی گشتی و یەکخستنی ڕێکكارەکانی وردبینییە لەگەڵ داواکارییەکانی تری وەرگرتندا.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بەپێی یاسا به‌ركاره‌كانی ئەمه‌ریکا پەنابەران دەبێت دوای ساڵێک لە گەیشتنیان داواکاریی نشینگەی هەمیشەیی پێشکەش بکەن، بەڵام یاداشتنامە نوێیەکە دەسەڵاتی داوه‌ته‌ بەرپرسانی کۆچبەریی بۆ دەستبەسەرکردنیان دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیاریكراو.
 ئەمەش نیگه‌رانی چاڵاكوانانی ماڤی مرۆڤی له‌ وڵاته‌كه‌ به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، چونكه‌ یاسا تازه‌كه‌ وەرچەرخانێکی گەورەیە لەو سیاسەتەی کە لە ساڵی 2010دا پەسەند کرابوو و تێیدا ڕێگری لە دەستبەسەرکردن یان دەرکردنی پەنابەران دەکرا بەهۆی وەرنەگرتنی نشینگەی هەمیشەییەوە.
به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كان: ژمارەی دەستبەسەرکراوان لای ئاژانسی جێبەجێکردنی یاساکانی لەم مانگەدا گەیشتووەتە نزیکەی 68 هەزار کەس، ئەمەش بە ڕێژەی 75٪ زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه