Kurdistan Press - هێزەکانی ئەمریکا دەکشێتەوە هێزەکانی ئەمریکا دەکشێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزەکانی ئەمریکا دەکشێتەوە

هێزەکانی ئەمریکا دەستیان کرد بە پرۆسەیەکی فراوانی کشانەوە لە بنکەی "قەسەرەک" لە گوندەواری باکووری ڕۆژئاوای حەسەکە، کە بە گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە ناو خاکی سووریا دادەنرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی شوبات سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند، دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی پڕ لە کەرەستە و سەرباز، بنکەکەیان بەجێ هێشتووە و پێشبینی دەکرێت پرۆسەی چۆڵکردنی تەواوەتی بنکەکە چەند هەفتەیەک بخایەنێت. لە ئێستادا تەنیا بنکەی "خەراب ئەلجیر" لە نزیک شارۆچکەی ڕومەیلان لە ژێر دەستی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیماناندا ماوەتەوە.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانێکی گشتگیرتری ئەمریکادایە بۆ جێهێشتنی سووریا، کە پێشتریش بنکەکانی (شەدادی، تەنەف و دێرزوور) چۆڵ کراون. واشنتۆن پلانی هەیە سەرجەم هێزەکانی کە ژمارەیان نزیکەی 1000 سەربازە، لە سووریا بکێشێتەوە.

بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کشانەوەیە "بەرنامەبۆداڕێژراو و مەرجدارە". دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە چیتر مانەوەی هێزەکانیان لە سووریا پێویست نییە، چونکە هێزە چەکدارەکانی سووریا بەرپرسیارێتی شەڕی دژی داعشیان گرتووەتە ئەستۆ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه