Kurdistan Press - هۆشداری بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی ئێران نێردرا هۆشداری بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی ئێران نێردرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری بەپەلە بۆ هاوڵاتیانی ئێران نێردرا

ئەمڕۆ دووشەممە زۆرێك لە هاووڵاتییان لە سەرتاسەری ئێران لە ڕێگەی مۆبایلەوە پەیامی گوماناوییان لەلایەن هەژماری نەناسراوەوە پێ گەیشتووە كە بووەتە هۆی دروستبوونی نیگەرانی بەتایبەت كە ماوەیەكە باس لە هێرشی چاوەڕوانكراوی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دەكرێت.
میدیای فەرمی ئێران بڵاوی كردۆتەوە، پەیامەكە لەلایەن هەژمارێكی نەناسراوەوە بۆ ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان نێردراوە و تێیدا نووسراوە "سەرۆكی ئەمریكا پیاوێكی كردارییە، چاوەڕوان بن و بزانن چی روودەدات".
ناردنی ئەم پەیامە بووەتە جێگەی دڵەڕاوكێی هەموو ئەو كەسانەی پەیامەكەیان پێ گەیشتووە بەتایبەت كە ئێستا هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە لە ئانوساتدایە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ یەكشەممە لە چەند زانكۆیەكی ئێران بۆ مەڕاسیمی چلەی قوربانییانی خۆپیشادانەكانی مانگی رابردوو، خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا بەهۆی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان چەند قوتابییەك بریندار بوون.
لای خۆیەوە رۆژنامەی (نیۆیۆرك تایمز)ی ئەمریكی بڵاوی كردۆتەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە راوێژكارەكانی راگەیاندووە كە جددی بیر لە هێرشكردنە سەر ئێران دەكاتەوە بۆ ئەوەی بەپرسان ناچار بكات واز لە دەسەڵات بهێنن، ئەمە ئەگەر هەوڵە دبلۆماسییەكان لەگەڵ ئەو وڵاتە سەری نەگرت.
بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە شاندی دانوستانكاری ئێران و ئەمریكا جارێكی دیكە لە جنێفی پایتەختی سویسڕا كۆببنەوە، پێدەچێت ئەمە دوایین گەڕی دانوستانی نێوان هەردوولا بێت پێش هێرشی سەربازی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه