Kurdistan Press - عێراق پێنجه‌م وڵاته‌ له‌ رووی پیسی ژینگه‌وه‌ عێراق پێنجه‌م وڵاته‌ له‌ رووی پیسی ژینگه‌وه‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق پێنجه‌م وڵاته‌ له‌ رووی پیسی ژینگه‌وه‌

بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لیستی ئەو وڵاتانەی لە رووی ژینگەییەوە پیسن، عێراق لە ریزبەندی پێنجەم دێت و دووچاری گەورەترین مەترسیش دەبێتەوە لەرووی ئابووری، ئاماژەی بەوەشکردووە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەکاریگەری کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی رووباری دیجلە و فورات و دروستکردنی بەنداو لەلایەن تورکیا و ئێران و لەهەمانکاتدا بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت 39%ی رووبەری خاکی عێراق بەبیانبووە و 54%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانیشی مەترسی وشکبوون و بەبیانبوونی لەسەرە.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووە، عێراق تاوه‌کو ساڵی 2035 زیاتر لە 10 ملیار و 800 ملیۆن مەتر سێجا ئاو ساڵانە لەدەست دەدات، هەروەها بەگوێرەی ئامارەکان، بەکاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا و مەترسییەکانی سەر ژینگە، زیاتر لە 7 ملیۆن عێراقی زیانیان بەرکەوتووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەبارەی ژینگەی وڵاتانیش، ساڵانە زیاتر لە چوار ملیۆن و 700 هەزار هێکتار کە زیاترە لە رووبەری وڵاتێکی وەکو دانیمارک لەناودەچێت، هەروەها ساڵانە 80%ی ئاوی پاک و تەندروست لە جیهان بەفێڕۆ دەچێت بێ ئەوەی چارەسەر بکرێت.

لە راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووه‌، زەوی کشتوکاڵییەکان لە جیهان دووچاری وشکبوون دەبنەوە و لە ماوەی 300 ساڵی رابردوودا نزیکەی 87% لەناوچوونە.

لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پیشبنیکراوە، ئەگەر پلان بۆ داڕشتنی سیستەمێکی باش ژینگە نەدرێت؛ ئەوا لەهەر سێ چرکەیەك هیندەی یاریگایەکی تۆپی پێ دارستان لەناودەچن و لەماوەی سەدەی رابردووشدا نیوەی ئەو رووبەرە لەناوچوونە.

 لەم رۆژەدا نەتەوەیەکگرتووەکان داوای دەکات، پلان بۆ ئه‌وه‌ دابڕێژرێت، كه‌ کار بۆ گەڕانەوەی ملیارێك هیکتار زەوی بکرێت، کە یەکسانە بە رووبەری وڵاتیكی وەکو چین، بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی سوودمەند بێت لە دەستکەوتنی خۆراک و ئاوی خاوێن و ژینگەیەکی لەبار.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه