Kurdistan Press - ژێردەریاییەكی ئەتۆمی بەڕێوەیە بۆ ده‌ریای عه‌ره‌ب ژێردەریاییەكی ئەتۆمی بەڕێوەیە بۆ ده‌ریای عه‌ره‌ب | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژێردەریاییەكی ئەتۆمی بەڕێوەیە بۆ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی كردەوە، حكوومەتی بەریتانیا ژێردەریاییەكی خۆی كە بە وزەی ئەتۆم كار دەكات و دەتوانێ لە دوورەوە ئامانجەكان بە وردی بپێكێت، ڕەوانەی ئاوەكانی دەریای عه‌ره‌ب كرد.

 

حكوومەتی بەریتانیا پێشتر بە هەموو شێوەیەك ڕەتی دەكردەوە هەموو جۆرە بەشدارییەك لە جەنگی ئیسرائیل و ئەمەریكا دژی ئێران بكات، بەڵام هەینی ڕابردوو ڕێگەی بە ئەمەریكا دا كە بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە بەكار بهێنێت، هاوكات ئێستەیش ژێردەریاییەكی جەنگیی كاركەر بە وزەی ئەتۆم ڕەوانەی دەریای عه‌ره‌ب دەكات، كە هەڵگری مووشەكی دوورمەودایە و دەتوانێ زۆر بەخێرایی مووشەك ئاراستەی ئامانجەكان بكات و بە وردی تەواوە ئامانجەكان بپێكیت.

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل هیچ زانیاریی لەسەر ناوی ژێردەریاییەكە و ئەركەكەی و شوێنی لەنگەرگرتنی لە دەریای عه‌ره‌ب بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام لە زاری سەرچاوەكانەوە پشتڕاستی كردووەتەوە، لەندەن ژێردەریاییەكەی دەنێرێتە دەریای عه‌ره‌ب تا بەشداریی لە جەنگ و ئاڵۆزییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات.

ئەو بڕیارەی بەریتانیا دوای ئەوە دێت كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ زۆر بە توندی ڕەخنەی لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی و بەریتانیا دەگرت، بەوەی یارمەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە جەنگی دژ بە ئێران نادەن و هەڕەشەی كۆتاهێنان بە ناتۆیشی كرد، پێوەندییەكانی واشنتن لەگەڵ ئەوروپایش ڕەخنە و مشتومڕی زۆری لێ كەوتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا