کورتەی هەواڵ:
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و بانگەشەکانی ئێران بۆ داخستنی تەواوەتی گەرووەکە یان بۆردومانکردنی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. ئەم لێدوانەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە ئێران لە وەڵامی بۆردومانەکانی ئەمدواییە، هەڕەشەی داخستنی گەرووەکەی کردبوو؛ ڕێڕەوێکی ئاویی گرنگ کە پێنج یەکی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت و لە دوای هێرشەکانی ٢٨ی شوباتەوە گرژییەکی زۆری بەخۆوە بینیوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه