دەستەی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا بڕیاری دا بە داخستنی گەرووەکە تا کاتێکی نادیار. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم بڕیارە بەهۆی ئەو ئاڵۆزی و گرژییانەوە هاتووە کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ناوچەکەدا دروستکراون.
دەستەکە داوای لە سەرجەم ئەو لایەن و کەشتییانە کردووە کە پێشتر مۆڵەتی تێپەڕبوونیان وەرگرتووە، پابەندی هێوربوونەوە بن و چاوەڕێی ڕێنماییە نوێیەکان بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هاتوچۆ لە گەرووەکەدا.
کورتە:
بەهۆی گرژییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، گەرووی هورمز تا ئاگادارکردنەوەی نوێ بە ڕووی کەشتیڕانیدا داخرا و داوا لە کەشتییە مۆڵەتپێدراوەکان دەکرێت چاوەڕوانی ڕێنمایی نوێ بکەن.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه