نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری نوێی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی تا ڕێکەوتی 25ی حوزەیرانی 2026 ڕاگەیاند. بەپێی داتاکان، کۆی گشتیی گەنمی وەرگیراو گەیشتووەتە 157 هەزار و 344 تۆن، کە ئەم بڕەش 40%ی تەواوی ئەو گەنمە پێکدەهێنێت کە بڕیارە ئەمساڵ لە جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت.
دابەشبوونی بڕی گەنمەکە بەپێی پارێزگاکان:
سلێمانی: 54 هەزار و 495 تۆن (زۆرترین بڕی وەرگیراو)
هەولێر: 54 هەزار و 356 تۆن
دهۆک: 48 هەزار و 492 تۆن
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه