هاوكات لەگەڵ هەوڵەكان بۆ دەست پێكردنەوەی دانوستانەكانی ئێران و ئەمەریكا، ئەمڕۆ ئێران رای گەیاند كە وەڵامی وەڵامێكی ئەمەریكای بۆ پێشنیازێكی ئاگربەست داوەتەوە، گەمارۆی دەریایی و ئاسمانی ئەمەریكا لەسەر ئێران بەردەوامە، سوپای ئێران هەڕەشە دەكات و ئاماژە بۆ زیادكردنی مەودای مووشەكەكانی دەكات
ئەمڕۆ محەمەد ئەكرەمی نیا گوتەبێژ بە ناوی سوپای ئێران رای گەیاند، لە دوای شەڕی ئەمەریكا، تاران مەودای مووشەكەكانی زیاد دەكات، ئەوەش بەو هۆیەی ئێستە هێزەكانی ئەمەریكا لە دووری هەزار كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی ئێران جێگیرن.
ئەو بۆ ئاژانسی "فارس"ی روون كردەوە، لەو شەڕە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی پێویستە مەودای مووشەكەكانمان زیاتر بكەین، بە كردەنیش دەستمان بە هەنگاوەكان بۆ ئەو مەبەستە كردووە.
دوێنێ پیت هیگسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا رای گەیاند كە سەرۆك ترەمپ چەندان بژارەی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران بە دەستە، لەوانە سەربازی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران بەردەوامە و كاریگەرە، لەوكاتەی سكۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەركیا دووپاتی كردەوە كە ئێرانیان دابڕیوە و ئێستە یەك بەرمیل نەوت هەناردە ناكات، ئەوەش ئابوورییانەی دەیخنكینێت.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه