پوختەی هەواڵ:
باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەیان بۆ هاووڵاتییانیان دەركرد، لە دوای هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر خاکی عەرەبستانی سەعوودی و نیگەرانی لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان. واشنتن هۆشداریی دا کە ڕەنگە ئەم پەرەسەندنانە ببنە هۆی داخستنی ئاسمان و پەککەوتنی گەشتە فڕۆکەوانییەکان لە ۱۲ وڵاتدا.
وردودرشتی هەواڵ:
مەترسیی هێرشەکان: نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند کە ئەگەری هەیە ئێران و گرووپە هاوپەیمانەکانی، دامەزراوە، کۆمپانیا، بەرژەوەندییەکانی واشنتن و هاووڵاتییە ئەمەریکییەکان لە ناوچەکە و سەرتاسەری جیهاندا بکەنە ئامانج.
وڵاتە گراوەکان: هۆشدارییە ئەمنییەکان هاووڵاتییانی ئەمەریکای لە سعودیە، ئیمارات، کووەیت، ئوردن، بەحرەین، عومان، قەتەر، عێراق، لوبنان، یەمەن و ئێران، لەگەڵ ئیسرائیل و شاری قودس گرتووەتەوە.
ڕێکارە خۆپارێزییەکان: باڵیۆزخانەکان داوایان لە هاووڵاتییانی خۆیان کردووە لە ئەوپەڕی وریاییدابن، بە وردی بەدواداچوون بۆ زانیاریی فڕۆکەخانەکان و هێڵە ئاسمانییەکان بکەن، و پلانی ئەمنی و پێشوەختەی فریاگوزاری بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو ئامادە بکەن.
پاشخانی هەواڵ:
ئەم هۆشدارییە ئەمنییانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکاوە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیی پێشوەختە دراون، تاوەکو هاووڵاتییان پلان و ئامادەکاریی پێویستیان بۆ هەر دۆخێکی نەخوازراو هەبێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه