Kurdistan Press - فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گەیشتنە ئاسمانی ئێران فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گەیشتنە ئاسمانی ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل گەیشتنە ئاسمانی ئێران

ئەمڕۆ چوارشەم 21ی ئۆکتۆبەر، میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە دەیان فڕۆکەی جەنگیی وڵاتەکەیان بەسەر ئاسمانی عێراق و سووریادا تێپەڕیون و گەیشتوونەتە سەر سنوورەکانی ئێران، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ جەنگ و بە مەبەستی ترساندنی تاران ئەنجام دراوە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، سەرچاوەکانی ئەمەریکا پێیان ڕاگەیاندوون کە ئەو فڕینە ئاسمانییانە وەک مانۆڕێک بوون بە مەبەستی ڕێگریکردن و ترساندنی ئێران.
کەناڵەکە زیاتر ڕوونی کردووەتەوە کە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لە شەوی دووشەم لەسەر سێشەم ئەو فڕینانەیان ئەنجام داوە، ئەمەش هاوکات بووە لەگەڵ سەردانەکەی پیت هێگسێس وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل.
سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمەریکا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فڕینەکان ئاسایی بوون و ئامانج لێیان تەنیا ترساندنی ئێران بووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی کەناڵەکە، دەکرا ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی هەڵسەنگاندنی هەڵە لەلایەن ئێرانییەکانەوە و کاردانەوەی ئێرانی لێ بکەوێتەوە، بە جۆرێک کە گرژییەکان ئاستێکی مەترسیدار وەربگرن و ببنە هۆی دەستپێکردنەوەی جەنگ.
لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە کە ئەو فڕینە ئاسمانییە وەک ئامادەکارییەک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران داڕێژرابوو، فڕۆکەکان بەسەر سووریا و عێراقدا فڕیون، کاتێکیش زۆر نزیک بوونەتەوە لە سنوورەکانی ئێران، سووڕاونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ ئیسرائیل.
سەرچاوە ئەمەریکییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیسرائیل دەیزانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران ئەو فڕۆکانە دەبینێت. بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوانە، ئیسرائیل پێشوەختە ئەمەریکای ئاگادار کردووەتەوە و ڕای گەیاندووە کە ئەوە تەنیا مانۆڕێکی مەشقکردنە لە چوارچێوەی "پیشاندانی هێزی سەربازی" بۆ ترساندنی ئێران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا