بەرگریی شارستانی و دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعوودیە لە 22ـی تشرینی یەکەمی 2026 ڕایانگەیاند، هێرشێک کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا فەهد لە شاری دەمام، کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لای خۆیەوە، تورکی مەلکی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵات خستووەتە خوارەوە. هاوکات سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و لایەنە ئەمنییەکانیش دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی حووسییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، بەتایبەت دوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز کە 13 کوژراو و 300 برینداری لێکەوتەوە؛ بەمەش کۆی گشتیی کوژراوانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی سعوودیە لەم مانگەدا گەیشتە 21 کەس.
#سعوودیە #فڕۆکەخانەی_شا_فەهد #دەمام #حووسییـ.ـەکان #درۆن #بەرگریی_سعوودیە #ڕیاز #هەواڵ #kurdistanpress


وەڵام بدەوه