Kurdistan Press - گورزێکی گەورە لە ئێران دەدرێت گورزێکی گەورە لە ئێران دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گورزێکی گەورە لە ئێران دەدرێت

ئەمڕۆ هەینی 30ی تشرینی یەکەمی 2026، میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە دامەزراوەی تەناهیی ئەو وڵاتە ئاماژەی ئامادەکارییەکی سەربازیی بەرفراوانی ئەمەریکایان لە ناوچەکە بۆ لێدانی ئێران پێش هەڵبژاردنی نیوەيی خولی کۆنگرێس " سێ رۆژی ماوە بۆ ئەنجامدانی لە 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ" بەدی کردووە، هاوکات پردێکی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی چەک و سیستەمی بەرگری بۆ ئیسرائیل دروست کراوە.
ڕۆژنامەی "مەعاریف"ـی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، تەلئەبیب خۆی بۆ قۆناغێکی تری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران ئامادە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئاماژەکانی دەستپێکردنەوەی شەڕ و ئامادەکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە دەرکەوتوون. ڕۆژنامەکە دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی سوپای ئەمەریکا کاتی دەوێت بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی، بەڵام یەکەمین ئاماژەکانی ئەو ئامادەکارییانە بۆ هەڵکشانێکی ئەگەریی ناوچەیی دەستیان پێ کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، ئەمەریکا دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری لە دەریای عەرەب جێگیر کردووە کە 12 کەشتیی تێکشکێنەر و جەنگیی تر یاوەرییان دەکەن، هاوکات ژمارەی فڕۆکەکانی تایبەت بە سووتەمەنیدان لە چوارچێوەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) و ئەورووپا گەیشتووەتە نزیکەی 190 فڕۆکە.
لە لایەکی ترەوە، دەستەی پەخشی ئیسرائیلی شەوی پێنجشەم ڕای گەیاند، 10 فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازیی ئەمەریکی (لە جۆری C-17) لە بنکە ئاسمانییەکانی عۆڤدا و نەڤاتیم لە باشووری ئیسرائیل نیشتوونەتەوە. ئەو فڕۆکانە لە بنکەی فۆرت بلیسی ویلایەتی تێکساسەوە هاتوون و کەرەستەی سەربازی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وەک مووشەکی پاتریۆتیان بۆ نوێکردنەوەی کۆگاکانی چەکی ئیسرائیل هێناوە.
مەعاریف پێشبینی دەکات دوای کۆتاییهاتنی هەڵباردنی کۆنگرێس، سعوودیە و وڵاتانی کەنداو فشاری زیاتر بخەنە سەر دۆناڵد ترەمپ بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند و یەکلاکەرەوە دژی ئێران، بەتایبەت کە ترەمپ دەیەوێت مەترسییەکانی تاران لەسەر ناوچەکە دوور بخاتەوە.
لە بەرانبەر ئەم پێشهاتانەدا، کریس مۆرفی، سیناتۆری دیموکراتەکان ئاشکرای کرد کە زانیاریی لەسەر پلانە پێشبینیکراوەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران پێ گەیشتووە و بە پلانێکی "شێتانە" وەسفی کردوون، هۆشداریشی دا لەوەی ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی پەرەسەندنێکی وێرانکەر و لەباربردنی سەروەریی یاسا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا