پێشڤەچوونی ناڕاستەوخۆ: ڕۆژنامەی «العربی الجدید» لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە بەهۆی هەوڵەکانی قەتەرەوە، پێشکەوتنی باش لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتندا بەدی هاتووە.
کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ: بڕیارە شاندێکی ئەمەریکا بگاتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و بۆ جارێکی تر گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و دانیشتنی ڕووبەڕوو لە نێوان شاندی ئێران و ئەمەریكادا ئەنجام بدرێت.
تەوەری ڕێککەوتنەکان: پێشکەوتنەکان دوای ئەوە هاتن کە ڕێوشوێن و ڕێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی بەرنامەی ناوکی ئێران، گەمارۆی دەریایی و پارە سڕکراوەکانی تاران کراون، هەروەها ڕووسیا و چینیش لە ناو گفتوگۆکاندا بەشدارن و گەرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دەکەن.
رۆڵی قەتەر و زانیارییەکانی ئەکسیۆس: پێگەی «ئەکسیۆس» ڕای گەیاند کە هەوڵە چڕەکانی قەتەر پێشڤەچوونی بەدەست هێناوە و بڕیارە ئەمڕۆش شەممە گفتوگۆکان بەردەوامییان پێ بدرێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه