Kurdistan Press - هێرشکرایە سەر مەککە هێرشکرایە سەر مەککە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێرشکرایە سەر مەککە

هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعوودیە ڕایانگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان توانیویەتی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری پیرۆزی مەککە بە تەواوی تێکبشکێنێت پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، ئەمەش دووەمین پەلاماری هاوشێوەیە لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا دەکرێتە سەر ئەو شارە. لیوا ڕوکن تورکی مالکی، گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە هێزەکانیان بە سەرکەوتوویی ڕووبەڕووی مەترسییەکە بوونەتەوە؛ ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە هێرشێکی دیکە ئەنجامدرابوو، هاوکات لە هەمان کاتدا 2 درۆنی دیکە لە ئاسمانی شاری ڕیازی پایتەختدا خرانە خوارەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا