Kurdistan Press - ئیسرائیل هەڕەشە دەکات ئیسرائیل هەڕەشە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هەڕەشە دەکات

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریی توند دەداتە ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی و ڕایدەگەیەنێت، کە ئەرکەکانی وڵاتەکەی لە بەرامبەر تاراندا هێشتا کۆتایی نەهاتووە و ئامادەن بۆ هەموو سیناریۆیەک.⠀
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی 11ـی 2026، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل تارانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدایە، هاوکات هۆشداریشی دایە حزبوڵڵای لوبنانی لە ئەگەری بەشداریکردنیان لە هەر جەنگێکی نوێ لەگەڵ ئێراندا.⠀
کاتس جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ناتوانێت ئەم جۆرە هەڕەشانە قبوڵ بکات و ئەرکی ئەوانە بۆ پاراستنی هاووڵاتییەکانیان ئامادەی هەموو پێشهاتێک بن، هەروەها داواشی لە ئیسرائیلییەکان کرد یەکگرتوو بن و ڕێگە نەدەن ناکۆکییە ناوخۆییەکان کاریگەری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی دەرەوە هەبێت.⠀
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان، کە بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بە فەرمی ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بە گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی پارتی یاشار بسپێرێت، دوای ئەوەی بنیامین ناتانیاهۆ داوای پێکهێنانی حکومەتی یەکڕیزیی نیشتمانیی لێ کردبوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا