Kurdistan Press - ڕۆژ دوای ڕۆژ ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا بەرزدەبێتەوە ڕۆژ دوای ڕۆژ ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا بەرزدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕۆژ دوای ڕۆژ ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا بەرزدەبێتەوە

تا دێت و رۆژ دوای رۆژ ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌ نوێترین ئاماردا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بۆ نزیكه‌ی 18 هه‌زار كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تیمه‌كانی گه‌ڕان له‌ وڵاتی توركیا ته‌رمی 14 هه‌زار و 14 كه‌سیان له‌ژێر دار و به‌ردووی باڵه‌خانه‌ و خانووه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ سووریاش تیمه‌كان تا ئێستا 3 هه‌زار و 162 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ هه‌ردوو وڵات بریتییه‌ له‌ 17 هه‌زار و 176 كه‌س.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌ ژماره‌یه‌كی زیاتری گیانله‌ده‌ستدان له‌ سووریا ده‌كات و به‌گوێره‌ی دوایین داتا و ئاماره‌كانی ئه‌وان تا ئێستا ته‌رمی 3 هه‌زار و 550 كه‌س له‌ژێر دار و به‌ردووی باڵه‌خانه‌ و خانووه‌كان ده‌رهێنراون.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی بریندارانیش، داتاكان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ له‌ وڵاتی توركیا زیاتر له‌ 63 هه‌زار كه‌س بریندار بوون، له‌ وڵاتی سووریاش زیاتر له‌ 5 هه‌زار بریندار هه‌یه‌.

هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ بوو كه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌می ڕابردوو له‌ چه‌قی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له‌ خاكی توركیا به‌‌ گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا و كاریگه‌رییه‌كه‌شی گه‌یشته‌ سووریا و زۆرێك له‌ وڵاتانی ده‌روبه‌ری و زیان و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا