Kurdistan Press - بوومەلەرزە دوو وڵاتی تر ھەژاند بوومەلەرزە دوو وڵاتی تر ھەژاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوومەلەرزە دوو وڵاتی تر ھەژاند

ئەمڕۆ پەیمانگەی جیۆفیزیایی نیشتمانیی مەغریب رایگەیاند، كە بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە هەرێمی حەسیمەی مەغریبی داوە بە بە توندیی ٤.٣ پلەی رێختەر.

لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ دەزگای بوومەلەرزەی وڵاتی جۆرجیاش بە هەمان شێوە، رایگەیاند كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، دوو بوومەلەرزە، یەكەمیان بە توندیی ٤.٤ پلەی ڕێختەر و دووەمیان بە توندیی ٣.٣ پلەی رێختەر لە رۆئاوای ئەو وڵاتەی داوە و ماوەی نێوان روودانی هەردوو بوومەلەرزەكە تەنیا ١٠ خولەك بووە.

جێی باسە، تا ئێستا هیچ یەكێك لەو دوو وڵاتە باسی زیانی گیانی و ماڵیی ئەو بوومەلەرزانەیان نەكردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه