Kurdistan Press - ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بەردەوامە لە هەڵکشان ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بەردەوامە لە هەڵکشان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بەردەوامە لە هەڵکشان

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی وڵاته‌كه‌یان 35 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند له‌گه‌ڵ زیانگه‌یاندن به‌ 47 هه‌زار باڵه‌خانه‌ و خانوو.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ تا ئێستا بریتییه‌ له‌ 35 هه‌زار و 418 كه‌س.

ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی دوایین ئاماره‌كان بوومه‌له‌رزه‌ زیانی گه‌یاندووه‌ به‌ 47 هه‌زار باڵه‌خانه‌ كه‌ له‌نێویاندا ده‌بێت 20 هه‌زاریان بڕوخێنرێن و له‌ناو ببرێن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ كۆی 19 هه‌زار باڵه‌خانه‌ی ڕووخاو تا ئێستا توانراوه‌ گه‌ڕان و پشكنین بۆ 15 هه‌زار باڵه‌خانه‌ بكرێت و برینداران و قوربانییان تێدا ده‌ربهێنرێت.

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ زیاتر له‌ 13 هه‌زار بریندار ده‌كرێت.

سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كانی كه‌هره‌مان و مه‌ڕه‌ش به‌هێزترین و خراپترین بوومه‌له‌رزه‌ بوونه‌ له‌ مێژووی هاوچه‌رخی توركیادا كه‌ زیانی ڕاسته‌وخۆی گه‌یاندووه‌ به‌ نزیكه‌ی 13.5 ملیۆن هاووڵاتی‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا 100 وڵات هاوكارییان گه‌یاندووه‌ و 84 تیمی ڕزگاركردن كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 35 هه‌زار كه‌سه‌ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنینه‌كان به‌شدار بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه