ئەمشەوی هەینی، پات رایدەر گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پنتاگۆن) رای گەیاند، لە نزیک دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سووریا، هێرشیان کردووەتە سەر دوو دامەزراوەی سوپای پاسداران و دامەزراوەكانیان تێكشكاندووە.
گوتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەشی بەوە كردووە كە لێکۆڵینەوەکان لە لێکەوتەکانی هێرشەکان بەردەوامن، بەڵام بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان، دامەزراوەکانی پاسداران لە سنوورەكە تێکشکێندراون و بەدواداچوونیش بۆ ژمارەی کوژراو و قوربانییەکانی لایەنی ئێرانی دەکەن.
پات رایدەر هەروەها ئەوەی خستووەتە ڕوو کە هێرشەکان بە مەبەستی پارێزگاری و بەرگریکردن لە هێزەکانی ئەمەریکا بوون.
لەمبارەیەوە تۆڕی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا بڵاوی كردبووەوە كە ئەمریكا لە تۆڵەی هێرشە درۆنیەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا کە بەهۆیەوە بەڵێندەرێک کوژرا و بەڵێندەرێک و پێنج سەربازی دیکەی ئەمەریکی بریندار بوون، سوپای ئەمەریکا لە رێگەی 20 مووشەکەوە هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی سوپای پاسداران و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە.
وەڵام بدەوه