Kurdistan Press - لە زیندانەوە بەرەو پەرلەمان لە زیندانەوە بەرەو پەرلەمان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە زیندانەوە بەرەو پەرلەمان

یەکێک لە سەرسوڕهێنەرەکانی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دەرچوونی بەربژێرێکی پارتی کرێکارانی تورکیا بوو کە سزای 18 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بوو.

پارێزەر جان ئاتالای، بەربژێری پارتی کرێکارانی تورکیا دوای ئەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی رادەگەیەندرێت، لە زیندان ئازاد دەکرێت، چونکە بە فەرمی دەبێتە یەکێک لە پەرلەمانتارەکانی شاری هاتای.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لە تورکیا، پارتی کرێکارانی تورکیا 44 هەزار و 792 دەنگی بەدەستهێناوە و بەم ئەنجامەش جان ئاتالای وەک جێگر لە پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە یەکەم کاندیدی پارتەکە بووە لە شاری هاتای.

ئاتالای لە زیندانەوە لە نامەیەکی سوپاسگوزاریدا بۆ دەنگدەرانی هاتای نوسیویەتی: "سوپاس هاتای"، هەروەها بەڵێنی خۆی بە خەڵکی شارەکە دا و گوتی: "پێکەوە هاتای ئاوەدان دەکەینەوە.

پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ - TÎP) لە هەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ توانی سێ کورسی دیکە بەدەستبهێنێت.

جان ئاتالای کێیە؟

ماوەی 20 ساڵە وەک پارێزەر کاری کردووە.

تایبەتمەند بوو لە دۆسیەی بەرگری بۆ بنەماڵەی ئەوانەی لە کانەکانی سۆما گیانیان لەدەستدا.

ئەتالای بە سۆسیالیست ناسراوە.

وەک داکۆکیکاری مافەکان لە زۆر بابەتی کۆمەڵایەتیدا وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافە کۆمەڵایەتییەکان کاری کردووە، هەروەها بەشداری زۆرێک لە دۆسیەکانی بەرگریکردن لە رۆژنامەنووسان کردووە، لەوانە رۆژنامەی جمهوریەت.

لە 28ـی ئایاری 2013، دوای ناڕەزایەتییەکانی پارکی گێزی لە دژی حکومەتی داد و گەشەپێدان دەستگیرکرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه