Kurdistan Press - مەسرور بارزانی ھەر لەسەرەتاوە بەھەگبەیەکی پڕ لە ستراتیژی دەست بەکاربوو مەسرور بارزانی ھەر لەسەرەتاوە بەھەگبەیەکی پڕ لە ستراتیژی دەست بەکاربوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی ھەر لەسەرەتاوە بەھەگبەیەکی پڕ لە ستراتیژی دەست بەکاربوو

کابینەی نۆیەم کابینەی مەسرور بارزانی ھێشتا لە چەند مانگی سەرەتایی خۆی بوو، قەیڕان بەدوای قەیڕان تووشی کابینەکەی بوون، سەرچاوەکانی داھاتی لەھەموو ڕوویەکەوە سفربون، نەوت بۆ کەمترین نڕخی خۆی لەمێژوودا دابەزی، کەشادەماری ئابوری ھەرێمی کوردستانە. قەیڕانێک بەشێوێک گران و سەخت بوون، نەیارەکانی خولەک و ساعەتی دەژماردن کە کابینەکەی بکەوێت، چاوەڕێی سەعات سفربوون کە مەسرور بارزانی ئیفلاسی کابینەکەی ڕابگەینێت وەکو ئێستای لوبنان کە ئیفلاسی خۆیان ڕاگەیاند!  

مەسرور بارزانی ھەر لەسەرەتاوە بەھەگبەیەکی پڕ لە ستراتیژی دەست بەکاربوو، سیاسەتی خۆی گۆڕی لەوانەی پێش خۆیان، لەجیاتی ئەوەی پارە قەڕز بکات، قەڕزیدا، دەتوانی چارەسەری کاتی بگرێتەبەر، شانی خۆی نەداتە بەر بەرپرسیارێتی  قەڕزی زۆر بکات ھیچ ڕەخنەیەک بۆ خۆی نەھێنێت بەڵام گەر بەردەوام بوایە ئێستا ئەویش وەکو بەرپرسانی لوبنان ئیفلاسی وڵات وکابینەکەی ڕادەگەیاند، ھەرێمی کوردستان غەرق دەبوو لەناو قەڕزدا، ئێستا کەس بە کەس نەدەبوو! مەسرور بارزانی بە سیاسەت و ستراتیژیەتی خۆی توانی حکومەت و ھەرێمەکەی لە قوناغی ئیفلاسی حەتمی دەربازبکات.

قەیڕانەکانی ئابوری؛ لەچوارچێوەی وڵات و ناوچەیەک دەرکەوتوە، بوون بەقەیڕانی جیھانی کەپەیوەندیەکانی ئابوری لەسەدەی بیستەم  تا ئێستا جیھان پێکەوە بەستراوە ھەرقەیڕانێک وڵاتێک ناوچەیەک بگرێتەوە خەوشەکانی تەواوی جیھان دەگرێتەوە، کەئێستا گرانی بازاری تەواوی بازاری جیھان تەنیوە، ئەو وڵاتانەی پێشەسازی و بەرھەمھێنەر نین نەک ھەر قەیڕانی گرانی دەگرێتەوە بەڵکو ھەر زوو ئیفلاسی بە بازار و ئابورەکەی دەکات، مەسرور بارزانی بە ستراتیژیانە کار دەکات بە پیلانی درێژخایەن دەیەوێت ڕێگری لەوەبکات کاتێک قەیڕانێک بەروکی جیھان دەگرێتەوە خەوشەکانی زۆر لەسەر ھەرێم نەکەون. 

مەسرور بارزانی نایەوێت ھەموو شت لەدەرەوە ھاوردەبکات، بە تەواوی پشت بەدەرەوە ببەستێت ناوخۆ پەکبخات، بەڵکو  ھەر سەرەتاوە پیلانی ئەوەبوویە وەبەرھێنان لەناوخۆ بکات کەمتر پشت بەدەرەوە ببەستێت، کەسەردەمی کابینەکەی خۆی وەبەرھێنان لەکەرتی پێشەسازی و کشتۆکال کردووە،  بۆ ئەمەش چەندین سایلۆ و کارگەی گەورە دروست کردووە، کەچەند ساڵی تر کوردستان پشت بەخۆی دەبەستێت نەک دەرەوە، ئەمەش دەبێتە ھۆی کە قەیڕانێک جیھان دەگرێتەوە  ھەرێمی کوردستان نەگرێتەوە یان کاریگەری ئەو قەیڕانە زۆر کەم بن. 

کاتێک تۆ بەپیلان و ستراتیژی کاردەکەی حەتمەن لە سەرەتاوە تووشی زەحمەتی زۆر دەبی بەڵام لەکۆتایی دا کە پێ دەگەی ئێدی جارێکی تر تووشی زەحمەتی نابی، مەسرور بارزانی کە ئەم ڕێگایە گرتوتە بەر ئاسایە کە سەرەتا تووشی زەحمەت و قەیڕان ببێت بەڵام لەکۆتایی کەپێی گەیشت ئێدی بەرھەمەکە ی دەبینن خەڵک ھەموی سودمەند دەبێت جارێکی تر تووشی قەیڕان و سەختیەکان نابن. ئەوەی ئێستا مەسرور بارزانی دەکات دەبوو ھەر سەرەتاوە حکومەتی کوردی کردبانە بەڵام کە نەکراون ھەموو حیزبەکانی کوردی کەلە حکومەت بەشداربوون بەرپرسیارن کە نەیانکرد، ئێستاش ھەر دەبێت کەسێک بێت شان بداتە بەر بەرپرسیارێتی کە مەسرور  بارزانی ئەو ھەموو بەرپرسیارێتیە ھەڵگرتووە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه